٥ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٣٥
رژیمی زایۆنیستی، غەززە بە دیواری ژێرزەوینی گەمارۆ دەدات

چەند ساڵ لەمەوبەر لە رژیمی زایۆنیستی، گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوەی تونێلە هێرشبەرییەکانی موقاوەمەی فەلەستین لە کەرتی غەززە لەڕێی چێکردنی دیواری جیاکەرەوەی ژێرزەوینی هاتەئاراوە بەڵام هەندێ لایەن لەو رژیمە ساختەو تیرۆریستییە کە بەگوێرەی یاسای"باشترین بەرەڤانی، پەلامار"ـە، سەری گرتووە، نەیارەتیان کرد لەگەڵ بیرۆکەی چێکرانی شوورەی جیاکەوە لەسەر و لەژێری زەویدا.

بەڵام پاش چێکرانی شوورەی جیاکەرەوە لە لێواری ڕۆژوا و دانرانی تەلدڕووی کارەبایی لەسەر سنوورەکان بەتایبەت پاش بێ ئاکامی لە پێش گرتن بە هەڵمەتی فەلەستینییەکان، بیرۆکەی چێکرانی شوورەی ژێرزەوینی ئاوەزمەندانەتر لەڕابردوو هاتەبەرچاو.

هێندەی پێ نەچوو بۆ یەکەمجار وەزارەتی جەنگی رژیمی زایۆنی مۆڵەتی چێکرانی شوورەی ژێرزەوینی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ کەرتی غەززەدا بەئامانجی پێش گرتن بە گەیشتنی تونێلە هێرشکارییەکان بەرەو ئەودیوی هێڵی سەوزی دەرکرد. لەو قۆناخەدا، بیرۆکەی چێکرانی شوورەیەکی دیکەی ژێرزەوینی وەک بیرۆکەیەک نەمایەوەو وەزارەتی جەنگی رژیمی زایۆنیستی لەسەروبەندی ئەو حەوتەدا لە یەکەم تەندەری هەڵکەندن و چێکردنی هێڵی نوێی بەرەڤانی ئەو رژیمە لە دەورووبەری کەرتی غەززە هەواڵی دا هەتا ڕەنگە بکرێ بەرەنگاری تونێلە هێرشبەرییەکانی موقاوەمە بێتەوە لە غەززە وەک خاڵێکی وەرچەرخان و شازی دوکتوریەنی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی(حەماس).

ڕۆژنامەی زایۆنیستی یەدیعوت ئاهارنۆت نووسی کە ئەو تەندەرە بەشێوەیەکی بەرتەسک بەڕێوە دەچێ و تەنیا بۆ بیست کۆمپانیای گەورەی چێکردنی نیشتنگەی ئیسرائیلی نێردراوە.

تەندەرەکە، گەڵاڵەیەک لەخۆ دەگرێ بۆ چێکردنی شوورەی ژێرزەوینی٦٠کیلۆمیتری لەسەر سنوورەکانی کەرتی غەززە لەگەڵ سەرزەوییە داگیرکراوەکانی١٩٤٨ و لە قۆناخی یەکەمدا، گەڵاڵەکە بەدرێژایی دە کیلۆمیتر جێ بەجێ دەکرێ.

ڕۆژنامەکانی زایۆنیستی بەرلەوە هەواڵیان دابوو کە بڕیارە ئەو دیوارە دەیان میتر لەبن حەرز وچەند میتریش لەسەر حەرزدا چێ بکرێ...
کۆتایی کورتە نامە/310